” هەڵمەتێك لە دژی لەسێدارەدان راگەێندرا”
ئەمڕۆ سێشەممە 10-12-2024، دژی لە سێدارەدان لەلایەن تۆڕی دادپەروەری بۆ زیندانیان هەڵمەتێك راگەێندرا، ئەم هەڵمەتە بۆ ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی ئەو 8 هەزار كەسەیە لەعێراق.
شوان سابیر، بەڕێوەبەری کارگێری تۆڕی ناوبڕاو ڕایگەیاند ” عێراق لەدە یەکەمینی ئەو وڵاتانەیە کە سزای لەسێدارەدان جێبەجێدەکات و بە پێنج یەکەمی وڵاتانی عەرەبیش دادەندرێت، بۆیە چەندین پێشنیاز وڕاسپاردە هەبوون بۆ ڕاگرتنی ئەو سزایە”.
شوان، زیاتر گووتی” تەنیا لەساڵی 2024، نزیکەی 30 کەس سزای لەسێدارەدانیان لەسەر جێبەجێکراوە وهەشت هەزار کەسیش تا ئێستا سزاکەیان دەرهەق دراوە”.
ڕاشیگەیاند” لەم ژمارەیە 472 کەس لە هەرێمی کوردستان بڕیاری لە سێدارەدانیان لە ئاست دراوە کە 439 پیاو و 33 ئافرەتن، بەڵام سزاکە ڕاگیراوە و جێبەجێ نەکراوە”.