سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانی و فەرماندەی پاسەوانی شاهانەی بەحرەین کۆبوونەوە و جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاری و هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ ناسر بن حەمەد ئال خەلیفە، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانی و فەرماندەی پاسەوانی شاهانەی بەحرەین کۆبووەوە.
لەمیانەی کۆبوونەوەی نێوانیان پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاوتوێ کرا و جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا لەپێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کرایەوە.