د. سۆران سابیر پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان
پاقلە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە توخمی ئاسن کە پێکهاتەیەکی سەرەکی دروست بوونی هیمۆگڵۆبینی خوێنە، بۆیە لەو حاڵەتانەی کە منداڵ کەمخوێنە بەهۆی کەمی ئاسن خواردنی پاقلە سوودێکی زۆری هەیە و ڕۆڵێکی کاریگەری لە ڕێگریکردن و چارەسەری کەمخوێنی هەیە، بەڵام ئەگەر منداڵ نەخۆشی پاقلەی (ڤافیزم)ی هەبێت کە بریتییە لە کەمی یان نەبوونی ئەنزیمێک لە خوێنی ئەو کەسە ئەوا خواردنی پاقلە دەبێتە هۆی تێکشکانی خڕۆکە سوورەکان و کەمبوونی خوێن، بۆیە نابێت ئەو منداڵانە پاقلە بخۆن.
هەروەها کورت و پوختەکەی ئەوەیە کە بەگشتی پاقلە خواردنێکی باشە بۆ ڕێگریکردن و چارەسەری کەمخوێنی، جگە لەو منداڵانەی کە نەخۆشی پاقلەیان هەیە نابێت بیخۆن چونکە دەبێتە هۆی تێکشکانی خڕۆکە سوورەکان و کەمخوێنی.