بزانە کێ دەسەڵاتى داهاتووى عێراق دەگرێتە دەست؟
زارى کرمانجى:
پێگەی میدیالاینی ئەمریکی لە راپۆرتێکیدا رایگەیاندووە، میلیشیا عێراقییەکان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ هێرشی ئیسرائیل، سیستمی حوکمڕانی عێراق لەناودەچێت و سیاسییەکی نزیک لە حزبی بەعس دەسەڵات دەگرێتەوە دەست.
پێگەکە دەڵێت، میلیشیا عێراقییەکان کەوتوونەتە خۆیان بە گۆڕینی بارەگای سەرەکی و شوێنی چەکەکانیان، هەروەها زیادکردنی ئەمنییەتی سەرکردەکانیان.
باس لەوە شکراوە ”لە چەند مانگی داهاتوو کاتێک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەسەڵات دەگرێتە دەست، عێراقییەکان بە چاوی خۆیان کەوتنی سیستەمی حوکمڕانی ئێستای عێراق دەبینن”.
میدیالاین باسی جەمال مستەفا سوڵتان دەکات، کە دەسەڵاتی داهاتووی عێراق دەگرێتە دەست، جەمال مستەفا زاوای سەدام حسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراقە.
بە گوتەی سەرچاوەیەک نزیک لە حزبى بەعسى ڕووخاو، “جەمال مستەفا کاندیدە بۆ سەرکردایەتیکردنی عێراق دوای هێرشی ئیسرائیل و کەوتنی رژێمی سیاسیی ئێستای عێراق.”
جەمال مستەفا ساڵی 1964 لە تکریت لەدایکبووە و هاوسەری هالا سەدام حسێنە، کە بچووکترین کچی سەدامە. جەمال مستەفا چەندین پۆستی سەربازی لە سەردەمی سەدامدا هەبووە و ئێستا لە دۆحەی قەتەر لەگەڵ هاوسەرەکەی دەژی.