ئا : محهممهد ئەردلان ئەحمەد
“مردوو خۆرەكانی لینینگراد” ئاماژەیە بۆ ئەو كردەوە كارەساتبار و ترسناكانەی مرۆڤخواردن كە لە كاتی گەمارۆدانی شاری لینینگراد (١٩٤١-١٩٤٤)ی یەكێتی سۆڤیەتدا ڕوویداوە، كە یەكێكە لە ڕووداوە ترسەناكەكانی جەنگی جیهانی دووەم. گەمارۆی شاری لینینگراد لایەن ئەڵمانیای نازییەوە ڕێكخرابوو، نزیكەی ٩٠٠ ڕۆژی خایاند و بووە هۆی بڵاوبوونەوەی برسێتییەكی زۆر لەنێو دانیشتوانی شارەكەدا، لەگەڵ كەمبوونەوە و دابینكردنی خۆراك و گەیشتن بە ئاستی برسیەتێكی زۆر، حاڵەتی مرۆڤخواردن سەری هەڵدا.
گەمارۆی شاری لینینگراد كە ئێستا بە (سانت پترسبۆرگ) ناسراوە، لە ١٩٤١ دەستی پێكرد و تا ١٩٤٤ بەردەوام بوو، شارەكە لەلایەن هێزەكانی ئەڵمانیا و فینلاندەوە گەمارۆدرا، بەمەش ڕێگاكانی دابینكردن و گەیشتنی خۆراك و دەرمان و پێداویستییەكانی دیكە پچڕا. لە زستانە سەختەكانی ڕووسیادا پلەكانی گەرما بۆ نزمترین و ئاستێكی زۆر دابەزین و ئازار و نەهامەتی خەڵك زیاتر كردووە.
گەمارۆكە برسێتییەكی زۆری لێكەوتەوە، بەشەخۆراكی ڕۆژانەی هاوڵاتیانی مەدەنی كەمبووەوە بۆ كەمتر لە ١٢٥ گرام نان لە ڕۆژێكدا. تەنانەت زۆرجار لە بەرامبەر دەستكەوتنی نان كاری (لەشفرۆش)ی و چەندین كاری قێزەوەنتر ئەنجامدەدرا، وە لە دواتردا خەڵك پەنایان دەبردە بەر خواردنی هەر شتێك كە لەبەردەستدا بوو وەك ئاژەڵی ماڵی، چەرمی ئاژەڵ، كاغەزی دیوار و لە كۆتاییدا، ئەو شتەی كە بیری لێنەدەكرایەوە (گۆشتی مرۆڤ) بوو. بە مەزەندەكردن یەك ملیۆن كەس لە كاتی گەمارۆدانەكەدا گیانیان لەدەستداوە و برسێتی هۆكاری سەرەكی بووە.
مرۆڤخۆری وەك ئامرازێك بۆ مانەوە لە ژیان سەریهەڵدا، سەرچاوەكان ئاماژە بە دوو جۆری سەرەكی شێوازی مرۆڤخواردن دەكەن:
یەكەم: خواردنی تەرمی ئەو كەسانەی كە پێشتر بەهۆی برسێتی یان بەركەوتنەوە مردبوون. ئەمە كردەوەیەكی نائومێدكەر بوو كە برسێتی بوو نەك خراپەكاری.
دووەم: لە هەندێك حاڵەتدا مرۆڤەكان بۆ دەستكەوتنی خۆراك پەنایان دەبردە بەر كوشتنی كەسانی دیكە، ئەمەش پەرەسەندنێكی ترسناك بوو كە بەهۆی بێهیوایی و تێكچوونی دەروونییەوە سەری هەڵدابوو.
كاربەدەستانی سۆڤیەت ئەو پرسەیان بە جددی وەرگرت، یەكەیەكی تایبەتی پۆلیسیان دامەزراند بۆ لێكۆڵینەوە لە كەیسەكانی مرۆڤخواردن. ئەوانەی گیرابوون لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكرا و لە زۆر حاڵەتدا لەسێدارە دەدران. تۆمارەكانی پۆلیس لەو كاتەدا زیاتر لە ٢٠٠٠ حاڵەتی مرۆڤخۆری تۆماركراو هەبوون، هەرچەندە ڕەنگە ژمارەی ڕاستەقینە بەهۆی ڕووداوە ڕاپۆرتنەكراوەكانەوە زیاتر بووبێت.
دیاردەی مرۆڤخۆری لە كاتی گەمارۆدانەكەدا تیشكی دەخستە سەر سنووری ئەوپەڕی بەرگەگرتنی مرۆڤ. ئەم كردەوەیە جەخت لەوە دەكاتەوە كە چۆن برسێتی دەتوانێت كردارە كۆمەڵایەتییەكان و ئەخلاقییەكان و تەنانەت خودی مرۆڤایەتیش بشێوێنێت. زۆرجار ڕزگاربووانی گەمارۆدانەكە خۆیان لە باسكردنی ئەم كردەوانە بەدوور دەگرت، چونكە ئەو چەواشەكاری و شوێنەواری دەروونییە زۆر دوای كۆتاییهاتنی جەنگ مایەوە.
” مردوو خۆرەكانی لینینگراد” وەك بیرهێنانەوەیەكی وەسوەسە ئامێز بۆ واقیعی دڕندانەی گەمارۆدانەكە سەیر دەكرێ. لە كاتێكدا كە ئەم زاراوەیە ڕەنگە بێزاری و بێ تاقەتی لێبكەوێتەوە، بەڵام جەخت لەسەر ئەو ئازارە نائاساییە دەكاتەوە كە دانیشتوانی شارەكە بەرگەیان گرتووە. لەجیاتی ئەوەی چیرۆكێكی شكستی ئەخلاقی بێت، بەڵگەیە لەسەر كاریگەرییە وێرانكەرەكانی شەڕ و ئەو بارودۆخە توندڕەوانەی كە مرۆڤەكان ناچار دەكەن بۆ كردارێكی بێ خەیاڵ.
ئەم ڕووداوە تاریكە لە مێژوودا وەك بیرخستنەوەیەك ماوەتەوە بۆ تێچووی شەڕ و ناسكی ژیانی مرۆڤ و خۆڕاگری ئەو كەسانەی كە لە بەرامبەر هەموو ئەگەرەكاندا ڕزگاریان بووە.
سهرچاوهكان :
https://ehne.fr/en/encyclopedia/themes/wars-and-memories/war-fronts/siege-leningrad-1941-1944
The Siege of Leningrad: When Hitler Used Starvation as a Weapon | HISTORY