زاری كرمانجی-سۆران
ئایا كەی پێویستە بینینی كۆلۆن ( ناڤور قولون ) ئەنجام بدرێت، د.جەعفەر تاهر حەسەن بارزانی، پسپۆری وردی نەخۆشییەكانی هەرس و جگەر و ناوبینی زانیاری لەم ڕووەوە دەخاتەڕوو.
١. سكچوون و قەبزی بەردەوام یان گۆڕانی لەناكاو لە شێوازی پیسایی كردن.
٢. بینینی خوێن لە پیسایی ( ئەگەر كەمیش بێت ).
٣. كەمخوێنی، بە تایبەتی ئەگەر هۆكارەكەی نەزانراوبێ.
٤. دابەزینی كێش بە شێوەیەكی بەرچاو.
٥. بوونی ئازاری سك بۆ ماوەیەكی درێژ.
٦. ئەگەر كەسێك تووشی نەخۆشی هەوكردنی درێژخایەنی كۆلۆن (Inflammatory Bowel Disease) بووبێت.
٧. ئەگەر یەكێك لە ئەندامانی خێزان تووشی شێرپەنجەی كۆلۆن بووبێت.
٨. هەركەسێك تەمەنی لە ٤٥ ساڵ زیادتر بێ.