زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماو سۆڵە، پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سەنتەری شار و شارۆچكەو گوندەكانی سنووری ئیدارەی سۆران ڕانەگیراون و بەردەوامیان هەیە.
هەژار حەكیم، گووتیشی: ” جگەلەوەی لە ئێستادا ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەرە جیاوازەكاندا لە سنووری ئیدارەی سۆران لە جێبەجێ كردنن، پڕۆژەی نوێش لە بەرنامەو پلانی داهاتوودان و كاروانی خزمەتگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامی دەبێت.