زاری كرمانجی – سۆران :
فەرماندەیی گرووپە چەكدارەكان كە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ئیدارەی سووریا دەكەن، لەبارەی شێواز و جۆری جل پۆشینی ئافرەتان بڕیاردان.
لە بڕیارەكەدا هاتووە “پۆشینی جل و بەرگ لە بازنەی ئازادی كەسیی دایە و هیچ كەسێك بۆی نییە بە بیانووی باڵاپۆشی یا شێوازی جل پۆشین ڕێگە لە ئافرەتان بگرێت.”
فەرماندەیی گرووپە چەكدارەكان لە بڕیارەكەیاندا دووپاتیان لەوە كردووەتەوە كە ئازادی كەسی بۆ هەمووان مسۆگەرە و ڕێزگرتن لە مافی تاكەكان بنەمای نەتەوەیەكی شارستانییە.