مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە كۆبوونەوەی فەرماندەكەی دا ڕاگەیاند “ئێمە لاواز نەبووینە و توانی ئێران كەم نەبووەتەوە.”
ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی، ئەمڕۆ سێشەممە 10ـى 12ـى 2024 بڵاوی كردەوە كە حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ فەرماندەكانی سوپا ڕاگەیاندووە “ئێمە لاواز نەبووینە و هیچێك لە دەسەڵات و توانی ئێران كەم نەبووەتەوە.”
هەروەها ناوبراو جەختی لەوەش كردووەتەوە كە بەرنامەی لە ناوبردن و تێكشكاندنی ئیسرائیل كۆتایی پێ نەهاتووە.
كۆبوونەوەی گشتی سوپای پاسداران تایبەت بووە بە دوا گۆڕانكارییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد .
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش كردووە كە گەڵاڵەی ئەمریكییەكان لە دژی جیهانی ئیسلام لە ئێستادا شكستی هێناوە و لە ناوبردنی ئیسرائیل نزیك بووەتەوە .