سەردار قازی ـ سۆران:
بەهۆی پێكانەوە تا قۆناخی دووەمی یارییەكانی خولی نایاب، گەیلان سادق گۆڵپاێزە نایابەكەی یانەی سۆران ناتوانێت بێتە سەر لاكێشەی سەوز، بەمەیش یانەی سۆران ناچاربووە بەدوای شوێنگرەوەیەك بگەڕێت.
بەگوێرەی یاساكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، دوای ناردنی دەرخستەی یاریزانان لەلایەن یانەكانەوە، ناتوانن ناوی هیچ یاریزانێكی نوێ زیاد بكەن تا ساتی كرانەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان، بەڵام دوێنێ شەممە 21 ـی ئۆكتۆبەر لەكۆبنەوەی ئەندامانی فیدارسیۆن بڕیاردرا هەر یانەك دوو گۆڵپارێزی هەیە دەتوانێ ناوی گۆڵپارێزێك زیاد بكات، تا 1 ـی 11 بۆیان هەیە ئەم كارە بكەن.
بەگوێرەی زانیاری یانەی سۆران شوێنگرەوەی گەیلان سادق ـی دەستنیشانكردووە، بڕیارە لەچەند رۆژی ئایندە بەفەرمی پەیوەندی بەیانەكەوە بكات.
یانەی سۆران، هەژار ئەحمەد گۆڵپارێزی پێشووی یانەكانی شێروانە، دەربەندیخان ـی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی پارێزگاری لەگۆڵی یانەكە بكات، لەئێستادا لەگەڵی لەگفتوگۆدان، رەنگە یاری بەرانبەر سەیدسادق ئامادەبێت.
گەیلان سادق، لەیاریی بەرانبەر هەندرێن لەئەژنۆی تووشی پێكان بوو، بەو هۆیەوە بۆ ماوەیەكی درێژ دادەبڕێت.