زاری كرمانجی-سۆران
لەكاتی نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی خانوو بەرە، لە گەڕەك و شوێنە جیاوازەكانی سنووری قەزای ناوەندی سۆران و دیانا، كەسانێك بۆ ماوەیەكی زۆر پاشماوەی خانووبەرە لەسەر شەقامی بەردەم ماڵیان دەهێڵنەوەو دەبێتە ئاستەنگ لەبەردەم هاتووچۆ.
بەشێك لە شۆفێران و هاووڵاتییان نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن لەم دیاردەیەو داواكارن لە تیمەكانی شارەوانی بەردەوام چاودێری ئەو كەسانە بكەن، كە سەرقاڵی دروستكردنی خانووبەرەن، بۆ ئەوەی پاشماوەی خانووبەرە بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەر شەقامەكە نەهێڵنەوە، دەكرێت بۆ ئەوانەی زێدەڕۆیی دەكەنە سەر شەقامەكان، وێڕای هەڵگردنی زێدەڕۆییەكە سزای دارایش بدرێن”.
دەشڵێن: ” كەسی واهەیە ئەگەرچی خانووشی تەواو كردووە، بەڵام بێباكانە زیخ و بلۆك و پاشماوەی خانووی لەسەر شەقام و ڕێڕهوی كۆڵانەكە جێهێشتووە، هی واش هەیە دوای تەواو كردنی خانووەكەی شەقامی بەردەم ماڵەكەی پڕكردووە لە قۆرت و چاڵ و وێرانی كردووە، پێویستە ئەم جۆرە دیاردانە ڕێگریان لێبكرێت.