زاری كرمانجی-سۆران
لەسەر بوودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستكرا بە قیڕتاو كردنەوەی كۆڵان و شەقامەكانی كۆمەڵگەی گەڵاڵە لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران.
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوامن، بەتایبەتیش لە ڕووی چاككردنەوەو قیڕتاو كردنەوەی ڕێگاكان و شەقام و كۆڵانەكانی شارو شارۆچكەو گوند و ناوچەكانی سنووری ئیدارەی سۆران”.
گووتیشی: ” یەكێك لە پڕۆژەكانیش بریتی بوو لە قیڕتاو كردنی شەقامە ناوخۆییەكان و شەقامی سەرەكی كۆمەڵگەی گەڵاڵە لەسەر بوودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ كرا.