مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی:
ڕوانگەی سووریی، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات لە دوای كۆتایی هاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، ئیسرائیل نزيكهى 300 هێرشی بۆ سەر سووریا ئەنجام داوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەی ڕوانگەی سووریی بۆ مافەكانی مرۆڤ هاتووە “لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو ئیسرائیل نزیكەی 250 هێرشی بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی سووریا ئەنجام داوە و بەو هۆیەوە چەندین پێگەی سەربازیی گرنگ لە وڵاتەكە لەناوبراوە .”
ڕوانگەی سووریی ئەوەشی خستووەتە ڕوو كە هێرشەكانی ئیسرائیل زۆرینەی پارێزگاكانی سووریای گرتووەتەوە و فڕۆكەخانەكان و كۆگاكان و وێستگەكانی سیگناڵی سەربازیی و سیستمی بەرگریی ئاسمانیی و چەندین شوێنی دیكەی ستراتیژی بە ئامانج گیراوە.