زارى کرمانجى:
كێشەكانی سووریا دەپەڕێتەوە بۆ وڵاتانی تری ناوچەكە و ئۆپۆزسیۆنی میسریش كەوتوونەتە خۆیان و داوا ئازادكردنی گیراوەكانیان دەكەن.
بزووتنەوەی مەدەنی دیموكراتی كە بەشێكی زۆری ئۆپۆزسیۆنی میسری لە خۆی كۆ كردووەتەوە، داوا لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەیان دەكەن زیندانیانی سیاسی و ئەوانەی لەسەر رای جیاواز گیراون ئازاد بكات.
رۆژنامەی عەرەب نووسیویەتی، ”لە رۆژانی داهاتوودا ئۆپۆزسیۆن كۆبوونەوەیەكی فراوان ساز دەكات و تێیدا بە فەرمی داوا دەكات، زیندانیانی سیاسی ئازاد بكات و ئاماژە بەوە دەدەن، هەر دەسەڵاتێك گوێ بە گەلەكەی نەدات، چارەنووسی لە بەشار ئەسەد باشتر نابێت”.
كۆبوونەوەی ئەمجارەی بەرەی ئۆپۆزسیۆن، دوای مانگێك دێت لە كۆبوونەوەی تایبەتی رێكخستنی خۆپێشاندانێكی سەرانسەریی بۆ فشار خستنەسەر دەسەڵات بە مەبەستی ئازادكردنی زیندانییەكان.
گیراوانی سیاسی لە وڵاتانی ناوچەكە رێژەیان زۆرە كە دەسەڵاتداران وەك هەوڵێك بۆ سەركوتكردنی نەیارانیان دەیخەنە گەڕ. لە دوا زانیاریشدا دوای ڕۆیشتنی ئەسەد، چەندان گرتووخانەی پڕ لە گیراوانی سیاسی هەبوون، هێشتاش گومان هەیە چەندان ژێرزەوی وەك گرتووخانە دروست كرابن بۆ ئەو كەسانەی نەیاری رژێمەكەی ئەسەد بوون.