زارى کرمانجى:
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە،دەڵێت؛ شۆڕش ئیسماعیل،وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای کرد لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئامانجی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە باردۆخی ئێستای هێزی پێشمەرگە و کاروبارەکانی پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چوارچێوەی دووناوچە و ١١ فیرقەی سەربازیدا.
لەو کۆبوونەوەیەدا، کە فریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکان و لیواروکن بەختیار محمد، ئەمینداری گشتی و نەجات علی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ٨٠ و لیوا روکن عمر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ ى هێزی پێشمەرگە تێیدا ئامادەبوون.
وەزیری پێشمەرگە بە گرینگیەوە باسی لە باردۆخی ئێستای هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کاروبارەکانی پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چوارچێوەی دووناوچەی سەربازیی و ١١ فیرقەی سەربازیدا رایگەیاند: ”هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ئێستادا لە قۆناغی گەشەسەندن و بەهێزبووندایە و هەموو هەوڵەکان بە ئاراستەی بنیاتنانی سووپایەکی نیشتمانی یەکگرتووی کوردستانییە لە ژێر سەرکردایەتی کۆنترۆڵی وەزارەتی پێشمەرگ”ە.
وەزیری پێشمەرگە لەبارەی سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی رایگەیاند: ”چاکسازی بنەما و ئەولەویەتی کارکردنمانە لە وەزارەتی پێشمەرگە پێویستە هەوڵەکانمان لە خێراتر و چڕتر بکەینەوە بە یەک ئاراستە و ئیرادەی بەهێزەوە کاربکەین بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و بەدیهێنانی ئامانجەکانی چاکسازی کە لە ماوەی کارکردنمان لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام لە هەوڵداین و بەردەوامین”
لە کۆتایدا هەمووان گفتوگۆی بەرنامە و پلانی ئایندەیان کرد و وەزیری پێشمەرگە ئامادەبووانی راسپارد کە کاروبارەکانیان چڕتڕ بکەنەوە و ئەوەی بەرنامەرێژی بۆکراوە جێبەجێ بکرێت