زارى کرمانجى:
زیندانییەکى داعش کە لە بەندیخانەکانى سوریا ئازاد کراو دواتر گەڕایەوە عێراق و لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ کارمەندانى ئاسایشی نیشتیمانی دوو ئەفسەرى کوشت.
دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا دەرگای گرتووخانەکانی سوریا شکێندرا،لەنێویاندا تیرۆرستێکی داعش ئازادکرا،دوێنێ دزەی کردبووە ناو عێراقەوە و گەڕابویەوە بۆ ناوچەی عامریەی ئەنبار. زانیاری ورد گەیشتبووە ھێزە ئەمنییەکان و بەرەبەیانی ئەمرۆ ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ھەڵیانکوتایە سەر ماڵی تیرۆرستەکەی داعش بەناوی (جمعة الصايل) و دوای روبەرووبونەوە دوو ئەفسەری ئاسایشی نیشتیمانی شەھیدبوون کە یەکێکیان ئەفسەر بووە بە پلەی (رائد بەناوی محەمەد سەفا) چوار کارمەندی دیکەی ئاسایشی نیشتیمانی برینداربوون و لەروبەرووبونەوەکەدا تیرۆرستەکە کوژرا و برای تیرۆرستەکە کەئەویش رووبەرووی ھێزە ئەمنییەکان ببوەوە بەبڕینداری دەستگیرکرا.