مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەپێی ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕێكی ئەمەریكی، بەشی زۆری میلیشیاكانی عێراق لە ترسی گەڕانەوەی ترەمپ بۆ سەر دەسەڵات، بارەگا و چەكەكانیان بۆ ناوچەكانی تر گواستووەتەوە و عێراقییەكانیش پێیان وایە بە گەڕانەوەی ترەمپ شایەتی ڕووخانی ئێستای عێراق دەبن.
ماڵپەڕی the mdialineی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات كە هەندێك لە میلیشیاكان بارەگاكانیان گۆڕیوە و چەكەكانیان بۆ ناوچەكانی تر گواستووەتەوە و ئەمنییەتی بارەگاكانیشیان توندتر كردووە .
لە ڕاپۆرتەكەدا باس لەوەش كراوە كە میلیشیاكان لە ترسی دەست بەسەر داگرتنی پارەكانیان لە لایەم دۆناڵد ترەمپەوە و دەستیان بە كشانەوەی پارەكانیان لە بانكەكان كردووە و دەیگۆڕن بە زێڕ و بەشێكی دیكەشیان خانووبەرە و موڵكەكانیان بەناوی كەسانی دیكەوە دەكەن.
عێراقییەكان پێیان وایە بە گەڕانەوەی ترەمپ بۆ دەسەڵات، شایەتی ڕووخانی ئێستای عێراق دەبن، بە تایبەت ئەگەر ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بكاتە سەر عێراق.