محهممهد سلێمان، سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان داوا لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دەکات کە كاتژمێر 11ی پێش نیوهڕۆی رۆژی سێ شەممە 10ی12ی2024 لە هۆڵی پەرلەمان ئامادەبن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی دووشەممە 2ی کانوونی یەکەمی 2024، یەکەمین دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد و دواتر بەربژێرە دەرچووەکان سوێندی یاساییان خوارد و بوونە پەرلەمانتار.
لە بڕگەیەکی دیکەی دانیشتنەکەدا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرایەوە و پارتی دیموکراتی کوردستان ھەریەک لە ڤاڵا فەرید و ھەڵگورد شێخ نەجیب-ی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کاندید کرد.
ھاوکات یەکێتی و نەوەی نوێش بهربژێریان بۆ دهستهی سهرۆكایهتی کاندید کرد بەڵام بەھۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاساییەوە، دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار ھەڵگیرابوو.