زاری كرمانجی – سۆران :
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، كە بەم دواییە بۆ كردنەوەی كاتدراڵی نۆتردام گەشتێكی بۆ پاریس كرد و لە پەراوێزی سەردانەكەیدا لەگەڵ سەركردەكانی جیهان كۆبووەوە.
تەرەمپ بە ڕۆژنامەی نیویۆرك پۆستی ڕاگەیاندووە” زێلێنسكی ئامادەیە بۆ ئاشتی”.
زیاتر روونیكردۆتەوە” سەرۆكی ئۆكرانیا دەیەوێت ئاشتی دروست بكات و باسمان لە وردەكارییەكان نەكرد، بەڵام ئەو پێی وایە ئێستا كاتی خۆیەتی.”
سەرۆكی هەلبژێردراوی ئەمریكا گووتیشی ” پێویستە پوتین بیر لەوە بكاتەوە كاتی ئەوەیە شەڕ رابگیرێت، بەتایبەت كاتێك ٧٠٠ هەزار مرۆڤیان لەدەستداوە و ئەم لە دەستدانە ناوەستێت تا ئاشتی دروست نەبێت”.
سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا ڕایگەیاند” پێشنیارێك بۆ كۆتاییهێنان بەم شەڕە “گاڵتەجاڕییە” لە ئارادایە.