زارى کرمانجى:
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوا بە ئەندازەیەک ئاسایی دەبێت، بەڵام ئاسمان هەور دەبێت
کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دوووشەممە، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
سبەی سێشەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما، کەمێک بەرزتر دەبێت بە ڕێژەی ١-٢ پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:٢١ پلەی سیلیزی
سلێمانی:١٦ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢١ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٢٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٢ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٠پلەی سیلیزی
سۆران: ١٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٣ پلەی سیلیزی