مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا ڕایگەیاند زیاتر لە 75 ئامانجی داعش لە ناو خاكی سووریا لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانیانەوە بۆردوومان كراون.
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا (سێنتكۆم)، ئامانجی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی بۆ سەر داعش ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند “هێرشەكە لە لایەن فڕۆكەی بۆمبڕێژكراوی بی 52، فڕۆكەی جەنگی ئێف 15 و فڕۆكەی ئەی 10 ئەنجامدراوە و زیاتر لە 75 ئامانج كە پێكهاتوو لە كەمپەكان و ئەندامانی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییەیان لە ناوەڕاستی سووریا بۆردوومان كردووە، بە مەبەستی ڕێگریكردن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دەرەكی چەكدارانی داعش و دڵنیابوون لەوەی كە جارێكی تر داعش هەوڵی سوود وەرگرتن لە دۆخی ئێستا نادەن، بۆ ئەوەی خۆیان لە ناوەڕاستی سووریا سەرلەنوێ بەهێز بكەنەوە.”