زاری كرمانجی-سۆران
سەرەڕِای هاتنی وەرزی سەرماو سۆڵە نرخی نەوتی سپی ماڵان ڕووی لە دابەزین كردوە نەوت فرۆشێک لە قەزای ناوەندی سۆران هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
مەغدید ئۆمەراوەیی نەوت فرۆش لە قەزای ناوەندی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” سەرەڕای بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكانی ئیدارهی سۆران , هاتنی وەرزی سەرما، نرخی نەوتی سپی ماڵان واته پلە یەکی بەسڕا دابەزیووە بۆ 155،000 هەزار، هەروەها نەوتی ناوخۆیی بۆ 145 هەزار دینار دابەزیووە”.
ئۆماراوهی ئەوەشی خستەڕوو:” بە بەراورد بە دوو هەفتەی ڕابردوو نرخی بهرمیلی نەوت زیاتر لە 10هەزار دینار دابەزیووە، ههروهها پێشبینی زیاتری دابەزینی دەکرێت.