زاری كرمانجی – سۆران :
شارەزایەكی كاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی لە پەیمانگای ئەڵمانیا، پێ وایە دوای سووریا نۆرەی ئێران دێت و گرووپە چەكدارەكانی سووریا دەبنە مەترسی لەسەر ئاسایشی ئێران .
حەمید ڕەزا عەزیزی، توێژەر لە پەیمانگای ئەڵمانیا بۆ كاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی “گرووپە چەكدارەكانی سووریا مەترسی لەسەر ئێران دروست دەكات،” دەشڵێت “بەهۆی بێ بەختی ئەسەدەوە ئەم جارەیان گۆڕانكاریی لە جێوسیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوویداوە و بە كەوتنی یەكجاری سووریا،” باس لەوەش دەكات ئەم گۆڕانكارییانەی ئێستای سووریا، كاریگەریی لەسەر ئێران و سیاسەتی ڕووسیاش دەبێت لە ناوچەكە.
هاوكات هاشم الحیدری سەرۆكی جیش العهد عێراقی لە تارانەوە دەركردنی ئەمەریكای لە خاكی عێراق ڕاگەیاند و گووتی ” ڕووداوەكانی سووریا هێشتا سەرەتای شەڕە،”
الحیدری ئاشكراشی دەكات كە سێ مانگ بەر لە ئێستا لە وتارێكی دا پێشبینیی ئەو گۆڕانكارییانەی كردووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەڵێت “لە وتارێكدا گوتوومە دوای لوبنان نۆرەی سووریایە و دوای سووریاش نۆرەی عێراقە، شەڕێكی گەورەمان لەبەردەمدایە لە عێراق.”































































