زارى کرمانجى:
ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی فلایت ڕاداڕ24، لەو کاتەی چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن دەستیان بەسەر دیمەشقدا گرت، فڕۆکەیەکی سووری لە فڕۆکەخانەی دیمەشقەوە هەڵفڕیووە.
فلایت ڕاداڕ24، ئاماژەی بەوە کردووە، فڕۆکەکە سەرەتا بەرەو ناوچە کەنارییەکانی سووریا فڕیووە، کە قەڵای عەلەوییەکانی لێیە، بەڵام دواتر لەناکاو گەڕایەوە و بۆ چەند خولەکێک بە پێچەوانەوە فڕی پێش ئەوەی لەسەر نەخشەکە ون بێت.
دوو سەرچاوەی سووری ڕایانگەیاندووە، ئەگەرێکی زۆر هەیە کە ئەسەد، لەڕووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەدا گیانی سپاردبێت، چونکە لەناکاو فڕۆکەکە گەڕایەوە و دواتریش لەسەر نەخشەکە ون بوو.
هاوکات یەکێک لەسەرچاوەکان گوتی: ” لەوانەیە ترانسپۆندەرەکە کوژابێتەوە بۆیە لەڕادار ون بووە، بەڵام من پێموایە ئەگەری زیاتر ئەوەیە فڕۆکەکە کەوتبێتە خوارەوە.”
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز نەیتوانییوە هەواڵی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە پشتراست بکاتەوە.