” شەڕێکی گەورەمان لەبەردەمدایە لە عێراق”
زارى کرمانجى:
هاشم الحیدری سەرۆکی جیش العهد عێراقی لە تارانەوە :”دەبێت ئەمریکیەکان لە عێراق دەربکەین سەبارەت بە ڕووداوەکانی سوریا دەبێت بگوترێت هێشتا سەرەتای شەڕە”
ئاماژەى بەوەشکردووە، ” دوو سێ مانگ لەمەوبەر لە وتارەکانمدا وتوومە دوای لوبنان نۆرەی سوریایە و دوای سوریاش نۆرەی عێراقە، شەڕێکی گەورەمان لەبەردەمدایە لە عێراق”.
باسى لەوەشکردووە، گەورهترین باڵیۆزخانەی ئەمریکا له جیهاندا باڵیۆزخانەی ئەمریکایە له بەغداد، دەبێت بە زوویی دەربکرێن و لە عێراقدا نەمێنن”.
جەیش و العهد یەکێکە لە گرووپە دیارە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی بەردەوام داوای رووخانی ئیسرائیل ودەرکردنی ئەمریکیەکان لە عێراق دەکات.