”بەشار ئەسەد هەڵات و رووسیاش پشتى تێکرد”
یەکشەممە، 08-12-2024، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ‘ترەس’ ڕایگەیاند “بەشار ئەسەد هەڵات و ڕووسیاش پشتی تێ کرد.”
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ڕایگەیاند “بەشار ئەسەد هەڵات و ڕووسیاش پشتی تێ کرد” و ئاماژەی بەوەش دا “ئێستا ڕووسیا و ئێران لە دۆخێکی لاوازدان.”
ترەمپ ئـاماژەی بەوە کردووە “ئەسەد نەماوە، لە وڵاتەکەی هەڵاتووە. پارێزەرەکەی، ڕووسیا، بە سەرۆکایەتیی ڤلادیمێر پوتین، چی دیکە بایەخی بە پاراستنی نەدا. هیچ هۆیەک نەبوو بۆ ئەوەی ڕووسیا لەوێ بێت. ئەوان هەموو بەرژەوەندییەکیان لە سووریا لەدەست دا بەهۆی ئۆکرانیا، کە نزیکەی 600 هەزار سەربازی ڕووسی بریندار و کوژران، لە شەڕێکدا کە هەرگیز نەدەبوو دەست پێ بکات.”
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا پێی وایە “ئێستا ڕووسیا و ئێران لە دۆخێکی لاوازدان، یەکێکیان بەهۆی ئۆکرانیا و ئابوورییەکی خراپەوە، ئەوی دیکەیان بەهۆی ئیسرائیل و سەرکەوتنەکانی لە شەڕدا.

































































