د. یادگار ئیسماعیل
ئەمە دوایین ریپۆرت و شیكاری ناكامم بوو لە سەردەمی ئەسەد لەسەر سوریا و ئەسەد شەوی رابردوو ئێوارەكەی زەنگی شكستی ئەسەدم لێدا… بەڵام…
“بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا 13 ساڵ لەمەوبەر جڵەوی بەسەر زۆرینەی خاكی سوریا لەدەستدا، روسیا و ئێران و حزبوڵلا پاراستیان… ئێستا هەمان سیناریۆ دووبارە دەبێتەوە یان ئاماژەی كۆتایی رژێمەكەی ئەون بەدەر دەكەون؟
دوای ٢٠١١، ئەسەد بە نابەدڵیی، بوو بە بەشێك لە بەرەی موقاوەمە و ئێران و حزبوڵڵا سوریایان كردبوو بە ترانزێتێك بۆ خۆیان.
ئێستا دژەكانی ئەسەد لە سەرانسەری باكووری ڕۆژئاوای وڵاتەكەدا لە پێشڕەویی دان و تا ئەم قۆناغەش ئەسەد بێ پەنا دەردەكەوێت.
لە لایەك حزبوڵڵا بەهۆی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل لاواز بووە و میلیشیاكانی عێراق رۆڵیان كەم و سنووردارە.
لای خۆشی ئێران بەهۆی پشتیوانی نەكردنی ئەسەد بۆ حزبوڵلا دوای كوژرانی نەسڕوڵڵا نیگەران بووە و هەواڵ لەسەر كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا هەن و ڕووسیاش سەرقاڵی شەڕی خۆیەتی.
لەوەش خراپتر، سەربازانی سوریا ماندوو و بێ مووچەن زۆرینەی هاووڵاتیانیش پاڵپشتی ئەسەد ناكەن.
وێڕای ئەوەش، ئەسەد هەرگیز نەیتوانی هاوڵاتیان ئاشتیان بكاتەوە و نەیتوانی ببێتە سەرۆكی هەمووان.
ئێستاش زۆر لە سەربازەكان پەیوەندی بە میلیشیاكان دەكەن، تێكڕا ١٦٠٠ سەرباز و زیاتر لە ١٠٠٠ پۆلیس بوون.
ئەو پرسانە هەلومەرجەكانی بۆ نەیارانی ئەسەد رێكخست بۆ قۆستنەوەیان و هێرشی پێشبینی نەكراو لە ٢٧ی تشرینی دووەم.
تێكڕای هێزەكان، تحریری شام و هاوشێوەكانیان هەرگیز دەستبەرداری ئامانجەكەیان نەبوون و ساڵانێكە مەشق و ڕاهێنان دەكەن چاوەڕوان بوون.
دواجاریش پێشهاتەكانی سوریا كارەساتێكی جیۆپۆلەتیكیین بۆ ڕوسیا و ئێران.
ڕژیم لە ماوەی یەك دوو ساڵی ڕابردوودا كەمێك هێزی بۆ گەرابوویەوە و دەرگەی بە روودا دەكرانەوە، وەهاش ڕاهاتبوو لە كۆتاییدا سەركەوتوو دەبێت و بەهاری عەرەبی پاییز دەهێنێ.
ئێستا رژێمەكەی ئەسەد دۆخێكی ئیرەیی پێنەبراوی هەیە و ئاماژەكان وەها دەرناكەون براوە بێت و دەرهاوێشتەكانیش زۆر خراپ دەردەكەون تایبەت لە نێوان بەهاری سونە و گەڵارێزانی ئەسەد و ناڕوونی پرسی كورد لە ولاتێك سەد ساڵە لە لایەن فەرەنسا و بەریتانیا لە تەك عێراق داتاشراوە.
ئەو مەترسیی و دەرهاویشتانەش بە جۆرێكن توركیا و عێراق و ئێرانی تەواو سەرقاڵ كردووە بۆ رێگری كردن لێیان.”