مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
شارەزایەكی كاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی لە پەیمانگای ئەڵمانیا، پێ وایە دوای سووریا نۆرەی ئێرانیش دێت و گرووپە چەكدارەكانی سووریا دەبنە مەترسی لەسەر ئاسایشی ئێران .
حەمید ڕەزا عەزیزی، توێژەر لە پەیمانگای ئەڵمانیا بۆ كاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی، پەیامێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی “گرووپە چەكدارەكانی سووریا مەترسی لەسەر ئێرانیش دروست دەكات،” دەشڵێت “ئەگەر پێشوو ئێران و ڕووسیا نەیانهێشت ئەسەد بكەوێت، ئەمجارە دەربازبوونی ئەستەمە،”
عەزیزی لە پەیامەكەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو “بەهۆی بێ بەختی ئەسەدەوە ئەم جارەیان گۆڕانكاریی لە جێوسیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوویداوە و بە كەوتنی یەكجاری سووریا، كاریگەریی لەسەر ئێران و سیاسەتی ڕووسیاش دەبێت لە ناوچەكە.”