27 كۆڵانی گەڕەكی ئەیلول قیڕتاو دەكرێن
زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران بڵاوی كردەوە: ” قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران بە یاوەری تیمی ئەندازە سەردانی گەڕەكی ئەیلولی كرد بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە دەرئەنجامەكانی ئەم پڕۆژەیە و كوالیت و شێوازی جێبەجێكردنی”
ئەوەش خراوەتەڕوو : ” لەم سەردانەدا ڕەجەب زبێر حارس، جەختی لەوە كردوە كە پێویستە بایەخی تەواو بدرێت بە كوالیتی پڕۆژەكان و پێویستە پڕۆژەكان بە باشترین و بەرزترین كوالیتی بەكەونە خزمەتی هاووڵاتییان، ئاماژەی بەوەشدا پێویستە پڕۆژەكە خێراتر تەواو بكرێَت.
ئەم پڕۆژەیە لە لایەن كۆمپانیای قشت جێبەجێ دەكرێت و پێكدێت لە قیڕتاوكردنی ٢٧ كۆڵان كە لە ئێستادا ٪٩٥ پڕۆژەكە كۆتایی هاتووە، بە گوژمەی پڕۆژەكە زیاتر لە 814 ملیۆن دینار، لە سەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت.