زاری كرمانجی-دیانا:
بەمەبەستی دووبارە قیڕتاو كردنەوەی گەڕەكی نەهڕی تا گەڕەكی سەروچاوە لەسنووری ناحیەی دیانا، دەستكراوە بە هەڵگرتنی چینی پێشوتری قیڕی شەقامە سەرەكییەكە، ئەوەش ڕۆژانە تۆز و خولێكی زۆر دروست دەكات و بووتە جێگەی نیگەرانی دوكانداران و ئەو ماڵانەی كەوتوونەتە سەر شەقامەكە”.
لە ڕێگەی زاری كرمانجی داواكارن، كەمێك پەلە بكرێت لە قیڕتاو كردنی ئە شەقامە سەرەكیە، هەروەها ڕۆژانە باتكەری ئاو بەشێوەیەكی بەردەوام شەقامەكە ڕشێنەی ئاو بكرێت، تا ئەو كاتەی دەست بە قیڕتاو كردنی دەكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا جێگەی دەستخۆشییە بۆ كاركردن لەم شەقامە سەرەكیەو قیڕتاو كردنی چونكە پێشووتر لەبەر قۆرت و چاڵ كەڵكی هاتووچۆی نەمابوو”.
داواكاریشن: ” دوای قیڕتاو كردنی شەقامەكە تیمەكانی هاتووچۆ و شارەوانی سۆران، هەڵبستن بە دانانی هێماكانی هاتووچۆ و تاسەی پلاستێك، بۆ ئەوەی خەڵكانێك خۆیان هەڵنەستن بە دانانی تاسەی كۆنكرێت، كە جگەلە بەربەستی هاتووچۆ سەد لەسەد شەقامەكانیش وێران دەكەن.