بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ی12ی2024، له‌لایه‌ن دەستەی تەحریری شامه‌وه گەلی ئازادی سووریا كۆتاییان بە رژێمی بەشار ئەسەد هێنا.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، به‌شار ئەسەد بە فڕۆکە دیمەشقی جێهێشتووە، هیچ هێزێکی سوپاكه‌شی لە دیمەشقدا بڵاوەی پێنەکراوە.
ئەحمەد شەرع، ناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی، سەرۆكی دەستەی تەحریری شام، لە یەكەم بانگەوازیدا دوای چوونە ناوەوەی گروپە چەكدارەكان بۆ دیمەشق، رایگەیاند: نزیكبونەوەی لە دامەزراوە گشتیەكانی سوریا قەدەغەكراوە، دامەزراوە گشتیەكانی سووریا لەژێر سەرپەرشتی محەمەد غازی جەلالی، سەرۆك وەزیرانی پێشوو دەمێنێتەوە تا بە فەرمی رادەست دەكرێت.