مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای كشانەوەی بەشێك لە سوپای سووریا لە پارێزگای قهنەیترە (القنيطرة) ی باشووری ڕۆژئاوای سووریا و بەرزایییەكانی جۆلان، سوپای ئیسرائیل جووڵەی بە هێزەكانی كرد بۆ سنوورەكانی ئەو ناوچەیە .
ئەفیغای ئەدرەعیی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەبارەی ڕەوانە كردنی هێز بۆ نزیك سنووری سووریا ڕاگەیاند “لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندنی ئێمە بۆ دۆخی ئێستای سووریا، بە پێویستمان زانی كە بڕیار لەسەر ناردنی هێز بۆ بەرزایییەكانی جۆلان ی نزیك لە سنووری سووریا بدەین،”
ئەدرەعیی دەشڵێت “ئەركی ئەم هێزە تەنیا بەرگریكردنە لە ناوچەكە.”

































































