مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ماوەیەك بەر لە ئێستا، هێزەكانی سەر بە سوپای سووریا، لە شاری قهنیترە (القنيطرة) كە دەكەوێتە باشووری ڕۆژئاوای سووریا و بەرزایییەكانی جۆلان دەستیان بە كشانەوە كرد، هاوكات هێزەكانی ڕووسیاش لە هەندێك ناوچەی ئەو پارێزگایە كشاونەتەوە قهنیترە لە سەردەمی عوسمانییەكان وەك كاروان سەرای كۆنی عوسمانی بۆ دیمەشق دامەزراوە و دەكەوێتە دۆڵێكی بەرز لە بەرزایییەكانی جۆلان و بە پاشماوەی تەقینەوەی گڕكانە دێرینەكانیش ناو دەبرێت كە زیاتر لە 20 هەزار كەس ژیانی تێدا دەكەن، هاوكات ئیسرائیل ئەم ناوچەیە بە خاكی خۆی دەزانێت .