زاری كرمانجی-سۆران:
لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی فەرەنسا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی دووبارە کردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام لە پاریس بەشداری دەکات.
ئهمڕۆ شهممه 7ی12ی2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، هاوشانی سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان، لە مەراسیمی دووبارە کردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام لە پاریس بەشداری دەکات.
کاتێدراڵی نۆتردام تهمهنی 850 ساڵه و بە یەکێک لە شوێنە مێژوویی، گەشتیاری و سەرنجڕاکێشەکانی پاریس دادەنرێت کە ساڵانە ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری جیهانەوە بۆ گەشت سهردانی دهكهن.
ساڵی 2019 ئەم کڵێسا مێژووییەی فەڕەنسا، لە ئاگردا سووتا، دوای پێنج ساڵ کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تەواو بووە و دەکرێتەوە.
































































