داواكاری گشتی هاتە سەر خەت
داواكاری گشتیی هەرێم داوای بەدواداچوون لەسەر قاچاخچێتی و كاری نایاسایی لە باشماخ دەكات، داوا لە وەزارەتی دارایی دەكات كاری پێویست ئەنجام بدەن.
ماڵپەڕی( وشە) ئەمڕۆ بڵاوی كردەوە كە ” بەپێی نووسراوێكی كاوە فەتحی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان، CD و كاغەز و بەڵگە و زانیاریی پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵح دەنێرێت كە تێیدا لەسەر بابەتی قاچاخچێتی و كاری نایاسایی لە دەروازەی باشماخ بەدواداچوون بكرێت”.
زیاتر نووسراوە ” داواكاری گشتی داوا لە وەزارەتی دارایی دەكات بەدواچوون بكەن و لە ئەنجام ئاگاداریان بكەنەوە”.
ئەوە لە كاتێكدایە قاچاخچێتی لە مەرزی باشماخ ئێستە بووەتە بابەتێكی گرنگ و بەرپرسانی عێراقیش دەڵێن، ئەو مەرزە بووەتە شوێنی هێنانی بەرهەمی نایاسایی و قاچاخ.
مەرزی باشماخ لە سنووری سلێمانییە و چەندین جار پەرلەمانتاران باسیان لەوە كرد، لەو مەزرە هەرچی كاڵایەكت بوێ دەتوانی داخلی بكەیت ئەگەر رێگەپێنەدراویش بێت، وەك دوگ و كەرەستەی تری نایاسایی.