”کورتترین تەمەنى حکومەت بوو لە مێژووی کۆماری پێنجەمی فەرەنسادا”
زارى کرمانجى:
نوێنەرانی پەرلەمانی فەرەنسا بە پەسەندكردنی دەنگی نەبوونی متمانە بە حکوومەتی سەرۆكوەزیر میشێل بارنیە، کە بووە هۆی تێكچوونی ئەم حکوومەتەو چوونە ناو قەیرانێکی سیاسی بێ وێنەی، متمانەیان لە حكوومەت سەندەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، ئەم دەنگی بێ متمانەیە لە لایەن نوێنەرانی ڕاستڕەوی توندڕەو و چەپ پاڵپشتیی لێکرا، بە ٣٣١ دەنگی بەڵێ پەسەند کرا و بووە هۆی کورتترین ماوەی خزمەتکردنی حکومەتێک لە مێژووی کۆماری پێنجەمی فەرەنسادا.
هۆکاری دەنگدانەکە بەکارهێنانی مشتومڕاوی بارنیە بوو لە دەسەڵاتە دەستوورییەکان بۆ دەربازبوون لە دەنگدانی پەرلەمانی لەسەر پێشنیاری بودجە بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی فەرەنسا کە ٦٠ ملیار یۆرۆیە.
ڕەخنەگرانی هەردوو لایەنی سیاسی ئەو هەنگاوەیان بە نادیموکراسی وەسف کرد. بارنیە هەروەها هۆشداریدا لەوەی کە تەحەدای کورتهێنانی بودجە بەبێ گوێدانە چارەنووسی حکومەت بەردەوام دەبێت.































































