ئەمڕۆ یەكشەم 23-10-2022، كونسوڵگەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئاژانسی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی، خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی كردنەوەی ماوەی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ پرۆگرامی (ئەبشر) و ئێستە دەتوانی ناوت تۆمار بكەیت.
لە راگەێندراوەكەدا شێوازی و پلانی پێدانی ئەو قەرزە روونكراوەتەوە و نووسراوە ” ئەبشر دەكەوێتە چوارچێوەی پرۆگرامی (تەحفیز) كە ئاژانسی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی، پاڵپشتیی دارایی دەكات و لەلایەن (دامەزراوەی ستەیشن بۆ كارسازی)وە بەڕێوە دەبرێت، ئامانج لێی دابینكردنی پشتیوانیی تەكنیكی و داراییە بۆ بزنسی زۆر بچووك و بچووك و مامناوەند، مەبەست لێی یارمەتیدانی ئەم پڕۆژە و كۆمپانیایانەیە تا سەركەوتووبن لە بەڕێوەبردنی بزنسەكانیان و بتوانن درێژەیان پێ بدەن، ئەمیش لە ڕێی دابینكردنی ژمارەیەك وۆركشۆپی ڕێپێشاندان و ڕێنوێنیكردنەوە”.
لە بارەی سوودمەند بووانی ئەم پڕۆژەیەش نووسراوە ” ئەم پرۆگرامە ئافرەتان و پیاوان لە گشت تەمەنەكان دەگرێتەوە ئیتر لە هەر بوارێكدا خاوەنی پڕۆژەی خۆیان بن، بۆ نموونە ئەوانەی كاری دەستی دەكەن، خاوەنی دوكان یان كارگەیەكی بچووكی خۆیانن، تەنانەت ئەو كەسانەش كە پڕۆژەی ئۆنلاینیان هەیە یان لە ماڵەوە بەرهەمەكانیان دەفرۆشن. ڕاهێنانەكان لە رێی ئۆنلاینەوە دەبن.