زاری كرمانجی-سۆران
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوەخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پرێسكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕلیگەیاند: ” بابەتی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان كێشەیەكی گەورەیە، هاتنی ئەم ئۆتۆمبێلانە كە مۆدێلایان لە خوارەوەیە لە دەروازە سنوورییەكانی (پەروێزخان و باشماخ) داخل بوونە، هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە مەلیكە ناسراون، ئەوانە لە خوارووی عێراقەوە بە پارچەی هاوردە دەكرێن، بە ئەوەی بكرێن بە پارچەی یەدەگ”.
وەزیری ناوەخۆ گووتیشی: ” بەداخەوە قاچاخچییەكان لە پارێزگاكانی عێڕاق و ناوچەكانی سلێمانی و گەرمیان، ئەو ئۆتۆمبێلانە دەهێنە كوردستان و خەڵكێكی دەست ڕۆیشتوو لە پشتیانە، باجەكەشی خەڵكی فەقیرو هەژار دەیدات، لەكاتێكدا هەبوونی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە لەسەر شەقام دیاردەیەكی ناتەندروستە، لەڕووی سەلامەتییەوە پارێزراو نین”.
ئەوەشی خستەڕوو: ” بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە پێویستە شتێك بێت هەمووانی لەسەری ڕێكبكەوین، كە رێچكەیەكی ئیداری و یاسایی هەبێت، بۆ ئەوەی خەڵكی فەقیرو هەژار زەرەرمەند نەبێت، هەروەها سەلامەتی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان نەكەوێتە مەترسیەوە.































































