زاری كرمانجی-سۆران
بەهۆی ئەم شەڕو نا ئارامیەی بەشێك لە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی سوریای گرتووەتەوە، كارەوانی ئاوارەكانی سوریا بەڕێكەوتووە بەرەو سنوورەكانی عێڕاق و هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی سۆرانیش دەڵێت: ئەگەر سنوور بشكێنن و ئەركی هەرێمی كوردستان قورس دەبێت، توانای لەخۆگرتنی ئەو هەموو ئاوارەو پەنابەرانە ئاستەمە.
عەباس ئەمیر بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند : ” بەهۆی ئەم شەڕو نا ئارامیەی بەشێك لە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی سوریای گرتووەتەوە، بەتایبەت شارو شارۆچكەو ناوچە كوردییەكان، مەترسی ئاوارە بوونی خەڵكێكی زۆری هەیە، كە ڕوو لە شارەكانی عێڕاق و هەرێمی كوردستان بكەن، بەمەش لەوانەیە ڕوو لە سنووری ئیدارەی سۆرانیش بكەن”.
ئاشكراشی كرد: ” هەرچەندە ئێستا هیچ ئاوارەو پەنابەرێكی نوێ نەگەیشتووەتە سنوورەكەكانی ئێمە، بەڵام ئەگەر بهێن ئەركی هەرێمی كوردستان قورس دەبێت، بۆ لەخۆگرتنی ئەو هەموو ئاوارەو پەنابەرانە، بەهیواین شتی وا ڕوونەدات، بەڵام ئەگەر شەڕو نائارامی بەردەوام بێت، پێشبینی هەموو شتێك دەكرێت.