زاری كرمانجی-ڕواندز
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای ڕواندز، بڵاوی كردەوە: ” بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوهچوونی كارەكانیان، قائیمقامی قەزای ڕواندز بەیاوەری سەرۆكی شارەوانی، پڕۆژەی چاككردن و كۆنكریت كردنەوەی كۆڵانێكی سەرەكی لە گەڕەكی نەورۆز یان، سەنتەری قەزای رواندز بەسەركردەوە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” لەسەردانەكەدا چارەسەركرنی كێشە و گرفتەكانی بەردەم پڕۆژەكەیان تاوتوێ كرد و لێژنەی سەرپەرشتیاریان ڕاسپارد بەدواداچوونی پێویست بكەن.

































































