شەهلا ڕەشید- زاری کرمانجی :
ئەم ڤیتامینە دژە ئاوسانی دەمارەکانە، چونکە هۆکاری زۆری بێ خەوی و بێ هێزی دەست و قاچەکان و هەستکردن بە لاوازی و ماندوویەتی لە جەستەدا دەگەڕێتەوە بۆ کەمی ڤیتامین B1، ئەم ڤیتامینەش یەکێکە لە ڤیتامین B کە بە ڤیتامین B1 ناسراوە و زۆر بەسوودە بۆ کۆئەندامی هەرس، دڵ و سییەکان، خانەکانی لەش و وزەی تەواو بۆ ماسولکە و دەمارەکان دابین دەکات، بۆ خواردن، ماندووبوون، خەمۆکیش بەسوودە و ئازار ناهێڵێت.
کەمی ئەم ڤیتامینە تا ڕادەیەک نە شازە، بەڵام لەو کەسانە دەردەکەوێت کە ماددە کحولییەکان زۆر دەخۆنەوە و گرنگی بە خواردنەکان نادەن، هەروەها لە هەندێک کات تووشی نەخۆشی دەمارمان دەکات کە پێی دەڵێن لاوازی جەستەیی کە حەز کردن بە خواردن کەم دەبێتەوە، زوو هیلاک دەبین.
ڕۆژانە پێویستە چەند ڤیتامین B1 وەربگرین؟
-1.1 ملیگرام بۆ ئافرەتان.
-1.4 ملیگرام بۆ پیاوان.
-1.5 ملیگرام بۆ خانمانی دووگیان.
-1.6 ملیگرام بۆ دایکانی شیردەر.