ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەك بڵاوی كردەوە” هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا، هاوکاریی سەربازییو لۆجستیو پزیشکی بەفڕۆکەیەکی بارهەڵگر ڕەوانەی بنکەی خۆیان لە خەراب ئەلجیر کردووە کە دەکەوێتە گوندەواری ڕومەیلان لەباکوری پارێزگای حەسەکە”.
رێكخراوی یوری بۆ مافی مرۆڤ زیاتر روونیكردۆتەوە” ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی بەردەوامی بەهێزکردنی بنکەکانی هاوپەیمانان لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان)دا دێت، ئەمەش وەک پێشبینییەک بۆ ئەگەری هەر هێرشێک کە لەلایەن گروپەکانی سەر بەئێرانەوە ئەنجامبدرێن.
زیاتر شیكراوەتەوە ” هاوکات لەگەڵ گەیاندنی ئەو هاوکارییانە، پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئەنجوومەنی دێرەزور کە لەلایەن هەسەدەو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی پشتیوانیدەکرێت، لەگەڵ هێزەکانی ڕژێمی سوریاو چەکدارە ناوچەییەکان لەپێناو کۆنترۆڵکردنی چەند گوندێکی ناوچەکە بەردەوام بوە”.
روانگەی سوری نووسیویەتی ” لەچوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، ڕۆژی سێشەممەش فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمریکی پڕ لەکەرەستەی لۆجستیو سەربازیی، لەبنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەشاری ئەلشەدادی کە دەکەوێتە باشوری گوندەواری حەسەکە نیشتوهتهوە”.
































































