زاری كرمانجی-خەلیفان
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای خەلیفان بڵاوی كردەوە ” بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی پڕۆژەكە مەغدید عەریف ئەحمەد، قائیمقامی قەزای خەلیفان، سەردانی پڕۆژەی کۆنکرێت کردنی كۆڵانەكانی گوندی کەلەکینی كرد لە سنووری قەزاکەمان.
ئەوەش خراوەتەڕوو ” پڕۆژەی كۆنكرێت كردنی كۆڵانەكانی گوندەكە، بەبڕی 6500 مەتردووجا لەلایەن کۆمپانیای ئاژوان، بەشێوەی بەلێندەرایەتی لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێت .


































































