تەوەرى سەرەکى پرسى مووچە دەبێت
زارى کرمانجى-سۆران:
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوەو یەکێک لە تەوەری گفتووگۆکانیان چارەنوسی مووچەی مانگەکانی ( ١٠ و ١١ و ١٢ ) دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە، چارەنووسی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ دەبێت.
بەپێی زانیارییەکان، لەناو ماددەیەکی یاسای بودجەدا بڕێک پارە هەیە کە دەتوانرێت بۆ مووچەى هەرێمى کوردستان خەرج بکرێت، لەو بارەیەوە هەرێم نوسراوێکى ئاڕاستەى وەزیری دارایی عێراق کردوە و تێیدا داوا دەکات، ئەو بڕە پارەیەی بۆ خەرج بکات کە بڕەکەی 430 ملیار دینارە، و تەیف سامی لەم ماوەیەدا دوو گەشتی هەیە و رەنگە نەتوانێت نوسراوەکان پەسەند بکات، هەر بۆیە نوێنەرانی کورد لە بەغداد داوا لە سودانی دەکەن، دەسەڵاتەکانی بەکاربهێنێت تاوەکو بتوانرێت موچەی مانگی 10 و 11ـی مووچەخۆرانی هەرێم دابەش بکرێت.
































































