مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی:
ماوەی دوو رۆژە کارەبای نیشتمانی لە رواندز کێشەی هەیە و هاوشاریانیش گلەییان هەیە و دەڵێن ئێواران لە کاتی دانەوەی کارەباکە بۆ چەند جارێک دەکوژێتەوە.
فەیزاد ئەحمەد بەرێوەبەڕی فەرمانگەی کارەبای رواندز لەمبارەوە بە زاری کرمانجی راگەیاند «دوو فیدەر کێشەیان هەیە و کارەباکە راناگرن و تەنیا فیدەری دۆڵی ئاکۆیان کار دەکات، بۆیە ئاوا بە زوویی کارەباکە دەپچرێت و دێتەوە،»
دەشڵێت «لەوانەیە بتوانین تا دوو بگۆڕی کارەبا بخەینە سەر فیدەری دۆڵی ئاکۆیان، بەڵام دوور نییە ئەویش فڕێ بدات”.
فەیزاد ئەوەش دەڵێ «لەگەڵ سەرووی خۆمان قسە دەکەین ، بۆ ئەوەی ڕێگەچارەیەک بدۆزینەوە ، بەوەی کارەباکە بخەینە سەر تایبەتی یان هەندێکی بە جیهازی کار پێ بکەین.»
کارەبای رواندز پەیوەست کراوە بە شەش فیدەر، لە ئێستادا فیدەری (چوار و شەش) کێشەیان بۆ دروست بووە.































































