بێلان ئەسعەد عبدالرحمان
قوتابی قۆناغی چوارەم ـ بەشی مێژوو/ زانكۆی سۆران
دوای فراوانبوونی دەوڵەتی ئیسلامی و درێژەدان بەكاری بڵاوكردنەوەی ئاینی ئیسلام لە سەدەكانی ناوەڕاست لە ئەوروپای رۆژئاوا، كە ناوچەكانی ئیسپانیا و پرتوگالی دەگرتەوە، كە ئەو كات بە نیمچە دورگەی ئیبریا ناو دەبرا و لە هەمان كاتیش پێیان دەگووت ئەندەلوس، دەسەڵاتی ئیسلامی لە سەردەمی تارقیكوری زیاد ٧١١ز گەیشتە ئەوێ تا ساڵی ١٤٩٢ی توانیان شارستانیەتی ئیسلامی تیدا دابمەزرێنن و دەسەڵاتی مسوڵمانان بۆ ماوەی ٨٠٠ ساڵ لەوەێ بمێنیتەوە.
بوونی دەسەڵاتی ئیسلام وایكرد تا ساڵی٩٠٠ ز ژمارەی موسڵمانان لە ئەندەلوس بگاتە پینج ملیۆن موسڵمانان.
ئیسپانیەكان لەو ماوەییەدا رقێكی زۆریان بەرامبەر موسڵمانان كۆ كردبوویەوەو پێان وابوو موسڵمانان ناوچەكانی ئەوانیان داگیر كردووە. بۆیە هێزەكانی خۆیان كۆ كردبوویەوە بۆ گرتنەوەی ئەندەلوس، لە ساڵی ١٤٩٢ بەهۆی لاواز بوونی دەسەلاتی موسڵمانەكان پاشای ئیسپانیا(فیردیناندی دووەم) توانی دواین شانشین كە غرناتە بوو لەمسوڵمانەكان وەربگریتەوە، بەمەش كۆتای بە حوكمی موسڵمانان هات لە ئەندەلوس.
لە سەرەتادا پاشا فیردیناند بەڵێنی پاراستنی مسوڵمانەكانیدا، بەڵام ئەوە زۆری نەخایاند تا لە ساڵی١٥٠٢ز فەرمانی شاهانەی ئیسپانیا بەیاننامەیەكی دەركرد بۆ مسوڵمانەكان كە تێیدا هاتبوو دەبێت موسڵمانەكان ببن بە مەسیحی كاسۆلیكی یان دەبێت ئەندەلوس جێیبهیلن. هەندێك لەو موسڵمانانە كۆچیان كرد بۆ باكوری ئەفریقا، ئەمەش لە كاتێكدا بوو كە ئیسپانیا بانگەشەی بۆ جیهانێكی نوێ دەكرد بە ڕەهایی دەستیكرد بە بڵاوكردنەوەی مەسیحیەت.
لیرەوە چەوساندنەوە و زوڵم و ستەم دەستی پێكرد، پاشا دادگاكانی پشكنین كە سەر بە كلیسای كاسۆلیكی بوون لەساڵی ١٤٧٨ز لەلایەن پاپا سیكتۆسی چوارەم دامەزراوە ئەركی پاككردنەوەی ئەندەلوس بوو لە غەیرە مسیحیەكان.
لە سەرەتادا دادگاكە هەڵسا بە چەند كارێك وەك (گۆڕینی مزگەوتەكان بۆ كلێسا، قەدەغەكردنی زمانی عەرەبی و جلوبەرگی عەرەبی، سوتاندنی هەموو پەرتوك و دەستنوسە عەرەبیەكان, وە ناچاركردنی موسڵمانان بە خواردنی گۆشتی مرداربوو و گۆشتی بەراز).
هەر كەسێكیش سەرپێچی بكردبا سزا دەدرا، سەرەتا خەڵكی واتیگەیشتبوون ئەوە تەنیا هەڕەشەیەكە لە لایەن كریستیانەكان تاوەكو ملكەچی بڕیارەكانیان ببن، بەڵام لە مانگی ئاداری ١٥٢٩ز لە یەكەم ئاهەنگی ئاینی كریستیانەكانی غرناتە دوو موسڵمان بە زیندوویی سوتیندران. لەمە بەدواوە سوتاندن و چەوساندەوەی موسڵمانان ببوو بە شتێكی ئاسایی، دادگای پشكنین وای كردبوو سیستەمێكی چاودێریكردن لە ناو كۆمەڵگای ئەندەلوس بێتە بەرهەم واتا دراوسێیەك ئەیتوانی چاودێری دراوسێكەی بكات، ئەمەش لە پێناو بەدەستهێنانی پارە و موڵك و ماڵ بوو. یاساو رێساكان زۆر توندتر بوون لە سەر ئەو كەسانەی كە گومانیان هەبوو لێان بڕیار درا نابێت دەرگای ماڵەكانی خۆیان دابخەن.
دادگاكە بەوەش نەوەستا، سیستەمی ئەشكەنجەدانی دەست پێكرد، ئەو كەسانەی گومانیان هەبوو كە نەبوون بە مەسیحی بە بیانووی (بیدعە) كە دەدرا پاڵ ئەو كەسانە مەسیحی نەبوون، لە ئاینی ئەوان بیدعە بە واتای لە رێی لاداوە. لە دادگا داوا دەكرا بەئەشكەنجەدانی جۆراوجۆر وایان دەكرد دان بە ئاینی مەسیحیدا بنێت و لە سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكرێت كە ئەشكەنجەدانەكان ئەوەندە قورس بوونە بە هەزاران كەس لەژیر ئەشكەنجەكان گیانیان سپاردووە.
بەشیك لە ئەشكەنجەكانی دادگای پشكنین بەرامبەر موسڵمانەكان :
1- خواردنەوەی ئاوێكی زۆر بە ناچاری لەلایەن كەسی زیندانیكراو تا ڕادەی خنكان وە شكاندنی ئێسكەكان بەجۆرە ئامێرێكی تایبەت.
2- یەكێكی تر لە سزا قورس و بە ئازارەكان بریتی بوو لەسزای (گا-مس). لە شێوەی گایك بوو لە كانزا دوستكرابوو زیندانیەكەی یاخود قوربانیەكەی دەخرا ناویی ئاگریان لە ژێری دادەگیرساند تا ڕەنگی دەگۆرا و هەڵم لە لوتی (گا-مس)ەكە دەهاتە دەرەوە و گوێبیستی هاواری قوربانیەكە دەبوون و چێژیان لێوەردەگرت.
3- یەكێكی تر لە سزاكان، ئیسپانیاكان هەر كەسێكیان مەبەست با دەیان خستە ناو چاڵێك و تەنیا دەموو چاویدیار دەبوو، ئینجا هەنگوین و شیریان لە دەمووچاویدەدا تا مێروەكان دەموو چاویان دەخوارد.
4- (ستراپادۆ) ئامێركی بەرز بوو لە تەختە دروستكرابوو دەست و قۆڵی قوربانیەكیان لە دواوە دەبەستیەوە بەرزدەكرایەوە، زۆر جار قۆلی دەشكا و دەبووە هۆی مردنی.
5- پەنجە شكێن ئامێرێكی ئاسن بوو دەخرایە نێوانپەنجەكان، تا ئێسكەكانی پەنجەی ورد بوو.
6- قەفەزی هەڵواسراو دوای ئەوەی تاوانبارەكە لە ژێر ئەشكەنجەداندا نەدەمرد، دەیان خستە ناو قەفەزەكە لە ئاسن دروستكرابوو، بەرز دەكرایەوە لە بەر خۆر بۆ ئەوەی ئاسنەكە گەرمی هەڵمژێت لە ژێر پێیەكانی رمی تیژ دانرابوو بۆ ئەوەی كەسەكە نەتوانی سەری لەسەر ئەژنۆی دابنێت. هیچ خواردن و خواردنەوەیەكی پێندەدرا.
7- پارچە پارچەكردنی جەستەی موسڵمانان بە زیندوی و زیندە بە چاڵ كردنیان كە شوێنەوارەكەی لە ساڵی ١٩٧٩ دۆزرایەوە كە بەكۆمەڵ نێژراون، لەم گۆرە بە كۆمەڵەداحەوت بۆ هەشت هەزار مسوڵمان نێژراون بە پارچەكراوی و ئاسارەكانی ئەشكەنجەدانیان لەسەرە.
گەورەترین گۆڕۍ بەڪۆمەڵۍ موسوڵمانانۍ ئەندەلوسە لە ڪڵێسایەڪۍ شارۍ”LIerena” لەنزیڪ سنورۍ ئیسپانیا و پڕتوگال دەدۆزرێتەوە.
8- سوتاندنی موسڵمانان بە زیندویەتی نمونە (سەلیمەیكچی جەعفەر)، نەوەی (ئەبو جەعفەری وەڕڕاقە) لەباپیریەوە زانست و خوێندنەوە فێردەبێت.
سەلمە یەكێ لە زانایانی ئەندەلوس و زۆر زانست شارەزا بووبەتایبەتی “زانستی پزیشكی”، بەو هۆیەوە ماڵەكەی خۆیكردبووە كارگەیەكی دروستكردنی دەرمان بۆ ئەوەیچارەسەری نەخۆشەكانی پێ بكات، بەڵام لەدوایدادادگاكانی پشكنین “محاكم التفتیش” پێی دەزانن و دەستگیری دەكەن بە تۆمەتی “سیحر”! لە دوای دادگاییكردنێكی گاڵتەجاڕانە حوكمی سوتاندنی بەسەردا درا بەوشێوەیە گیانی لەدەستدا.
هەموو ئەو ریگایانەی ئیسپانیا بەكاری هینا بۆ پاكردنەوەی ناوچەكانی بوو لە غیرە مسیحیەكان، دەیویست هەرێمەكەی بكاتەوە ناوەندیكی مەسیحی، ئەندەلوس ببێتەوە ناوەندێكی ژێر دەسەلاتی خۆی. لە پیناو ئەو ئامانجەی بەهەزاران كەس بوون بە قوربانی لە ئێستاشدامۆزەخانەیەك لە ناوەندی ئەندەلوس ماوە كە شێوازیئەشكەنجەكان لەوی هەلگیراوە ساڵانە چەندین گەشیاردەچێت بۆ بینینی.
سهرچاوهكان :
- دواین پیاو لە ئەندەلوس، ئەحمد ئەمین،و:زامدار قادر،٢٠٢٠،چ٢
- پوختەی مێژووی ئیسلامی، محمد سوهیل طقوش،و:نیهاد جەلال، ٢٠٠٩، چ١، دارالفکرە – بیروت،لوبنان
- islamicspain.tv گرێک نوکس – ١٥/٩/٢٠٢٤
- ١٥/٩/٢٠٢٤ www.britannica.com (http://www.britannica.com/)
- https://www.getyourguide.co.uk/palacio-de-los-olvidados-l112637/granada-palacio-de-los-olvidados-and-2-exhibitions-ticket-t268342/
































































