زاری كرمانجی –عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران گوتی: “رێککەوتن کراوە کە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەبێ ڤیزا سەردانی وڵاتی ئێران بکەن و تەنھا لەرێگەی پاسپۆرتەکەیانەوە دەچنە خاڵە سنووریەکان و لەوێ دەرفەتیان پێ دەدرێت بۆ ماوەی یەک مانگ لە وڵاتی ئێران بمێننەوە، بێ ئەوەی پێویستیان بەڤیزا ھەبێت، کە ئەمەش ھەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ ھەردوولا”.
بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران گوتیشی: “ئەمڕۆ یەکشەممە ھاووڵاتیان دەتوانن لە تەواوی خاڵە سنووریەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران بەبێ ڤیزا ھاتووچۆ بکەن و ئەو رێککەوتنەی کراوە لەنێوان ھەردوولا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.