زارى کرمانجى:
وەزارەتی كارەبا بڕیارێك بۆ باشكردنی پێدانی كارەبای نیشتمانی دەدات، بەڕێوەبردنی ئەو بڕە كارەبایەی ئێستە بەرهەم دێت تاوتوێ دەكات.
وەزارەتی كارەبای هەرێم رای گەیاند، ”بڕیاردرا رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی سیستمی كارەبا بەشێوەیەك بەڕێوە ببرێت، لەگەڵ هەرسێ ئاستی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردن بگونجێت، سیستمەكە لە بەرانبەر هەر جۆرە گوشار و زیانلێكەوتنێك پارێزراو بێت.
ئەو بڕیارە لە میانەی كۆبوونەوەیەكدا بوو لە دهۆك كە بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی كارەبا و گونجاندنی لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر كارەبا لە وەرزی زستاندا، بە سەرپەرشتیی ئومێد ئەحمەد بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و ئامادەبوونی بەرپرسی كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكان بەڕێوەچوو.
وەزارەتى کارەبا روونیشیكردەووەتەوە، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە یەكخستنی میكانیزمی دیاریكردنی كاتەكانی پێدانی كارەبا و باشتر بەڕێوەبردنی ئەو بڕە كارەبایەی لە كاتی ئێستە بەرهەم دێت و بەسەر پارێزگاكان دابەشكراوە.

































































