زارى کرمانجى:
فرانگ هۆگربیتس زانای هۆڵه‌ندی پێشبینی ئه‌وه ده‌كات ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ی 12ی 2024، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ڕوو بدات.
ئه‌و زانا هۆڵه‌ندییه بۆ ڕوودانی بوومه‌له‌زه پشت به جوڵه‌ی هه‌ساره‌كان ده‌به‌ستێت و له یوتیوب بڵاوی كردهوهتهوه، ”كه پێشبینی ئه‌وه ده‌كات له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگهدات به‌تایبه‌ت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ی 12ی 2024، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز رووبدات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بدات كه ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه كام شوێن و ناوچه ده‌گرێته‌وه.”
وێڕای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ڕه‌خنه له‌و زانا هۆڵه‌ندییه له‌سه‌ر پێشبینیییه‌كانی ده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به‌ده‌وامه له‌سه‌ر پێشبینییه‌كانی كه پشت به جوڵه‌ی هه‌ساره‌كان بۆ روودانی بومهلەرزه ده‌به‌ستێت، كه ناوی ناوه ئه‌ندازه‌ی ئه‌ستێره‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر زه‌وی.
فرانگ هۆگه‌ربیتس به‌شێك له پێشبینییه‌كانی بۆ ڕوودانی بوومه‌له‌رزه ڕاست ده‌رده‌چن، به‌ڵام ناوه‌نده زانستییه‌كان دان به پێشبینییه‌كانیدا نانێت.































































