رێبوار حەمەلاو شوانی
لە دوای سەدەیەک لە بە زۆر لکاندنی نەتەوە و نیشتیمانی کوردان بە عێراقەوە و 22 ساڵیش لە ڕووخانی ڕژێمی بەعس لەگەڵ ئەوەی دەستوورێکی هەمیشەی لە ساڵی 2005 نووسراویەوە کە پەیوەندی بە ماف و بەرپرسیاریەێتی و بوون و نوێنەرایەتیکردن جیاوازییەکانی داڕشت ، بەڵام نەک هەر سوود و قازانجی نەبوو بەڵکو ئاگری ململانێی و ناکۆکییەکان قوڵتر و زیندوو هێشتۆتەوە و جگە لە پێشێڵکاری هەوڵەکان لە چوارچێوەی گەڕاندنەوەی دەسەڵاتێکی ناوەندگەڕایی مەزهەبی بووە .
ئەوەش وایکردووە کەناکۆکییەکان و کێشەکان رۆژ بە رۆژ زیاتر کەلەکە بن و پەیوەندییە نەتەوە وپێکهاتەکانی نێو عێراقی دروستکراو زیاتر بەرەو ئاڵۆزتر بوون برۆن ، ئەوە لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو بینراوە و هەستی پێدەکرێت بە هیچ هەنگاوێک و نییەتێکی ڕاستەڕێیکردن و چارەسەری بەدی ناکرێت و ئەوەش نەک تەنها بە پێکهاتەکانی تر بەڵکو بە گەلی کورد و کوردستان زیاتر ئاستەنگی دروستکردووە و چونکە هەموو رۆژێک دەسەڵاتدارانی عێراق بیانوو و خواستێکی ناڕەوا پیادە دەکەن ، هۆکارەکەش ئەو زێهینیەتە مەزهەبی وتایفی زۆرینەیە کە هەندێک هێزولایەن هان دەدات تا کۆسپ و لەمپەر لە پێش پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان دروست بکەن و یانیش ماف و شایستە یاسایی و دەستوورییەکانی وەک کارتێکی فشار بۆ ئازاردان و ناچارکردن خەڵکی کوردستان بۆ ویستە ناڕەواکانیان بەکاربهێنن .
گەلی کورد لە ماوەی 22 ساڵی رابردووی پاش رووخانی ڕژێمی بەعس، سەرەڕای ئەوەی بونیاتنەری عێراقی نوێی بوو و قوربانی زۆری لە پێناودا بەخشسی و هەوڵ و کۆشیشی لە پێناو ئەوە بوو تا کو سیما و جەوهەوری ئەو گۆڕانکارییە لە پێناو نەهێشتنی پەردەی تاریکی ستەمکاری ودیکتاتۆری و تاکڕەوی بوو لە سەر گەلی کوردو پێکهاتەکانی تری عێراق و هەروەها ، عێراق بگەێنێتە سەر ڕاستەڕێی ئاشتەوایە و دروستکردنی دەوڵەتێک کە باوەری تەواوی بە جیاوازییە نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبییەکان هەبێت و لە سەر بنەمای هاوبەشی و سازان و هاوسەنگی کار بکات بۆ یەیەکلاکردنەوەی ململانییەکان ڕێگەی نادیموکراسی و چەک و گەمارۆدان ڕق و کینە وتیرۆر و سیاسەتی برسیکردن نەگیرێتەبەر. لەو پێناوشدا گەلی کوردو سەرکردایەتییەکی هەوڵی زۆریان دا و بینی و بە رۆحێیکی برایانە و لێبوەردەیی و پێکەوەژیان لاپەرەیەکی نوێیان هەڵدایەوە ، ئەوە نە بە واتای لاوازبوون بوو، بەڵکو لە پێناو ئەوەیە کورد بیسەلمێنێت هەمیشە دەرفەتی ئاشتی و پێکەوەژیان هەمیشە پێشەنگە ، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە و بینرا و لەم قۆناغەشەدا شێوازێکی نوێی و مەترسیدار دووبارە خۆی نواندەوە ، کە خراپتر لە هەنگاو و قۆناغەکانی ڕژێمە شکستخواردووەکانی پێشووی عێراق سیاسەتی دژایەتی و تاکڕەوی و فاشیزمی و ئاگر وئاسنی پیادەکردەوە .
مێژوو گەواهیدەر لە رابردووی شۆڕشەکانی گەلی کورد و بەتایبەت شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە رابەرایەتی مستەفا بارزانی ، هەوڵی زۆر لە پێناو چەسپاندنی دیموکراسی و ئاشتی و پێکەوەژیان ژیان درا بەڵام هەر جارەو بە پیلان و تیرۆر و سیناریۆیەک وەڵام دەدرایەوە ، بەهەمان شێوەیە لە عێراقی نوێیشدا , گەلی کورد زۆرترین خەباتی سیاسی و دەستووری ئەنجامدا و دەستی ئاشتی زۆری هەبوو ، ئەوەی ئێستاش دەگوزەرێت ، پەیوەستە بە وانە و دووبارەبوونەوەی مێژوو ، لەکاتێکدا عێراق لە نێو کۆمەڵێک قەیران و کێشەی قوڵدایە ، هەرکاتێک دەرفەتێکی بۆ رەخسابێت ئەو بە ئاگر و ئاسن وەڵام و ئازاری گەلی کوردی داوە ، بۆیە ، کاتی ئەوە هاتووە کە گەلی کورد و هێزولایەنەسیاسییەکان ئامادەی ئەوە بن لە گۆرانکاری و پێشهاتە نوێیەکاندا کاتێک دەرفەتێک هاتە پێشەوە ، مافەرەوا پێشێڵکراوەکانیان بەدەست بێنەوە ، چونکە دەسەڵاتدارانی عێراق سەلماندیان هەرگیز واتای هاوبەشی و پێکەوەژیان و ئاشتی و دیموکراسی نازانن و باوەریان بە مافەرەواکانی گەلی کورد و دەستوور نییە ، بەڵکو خەونی ئەوان دژایەتیکردنی کوردستان و ڕێگریکردن لە گەشەسەندن و پێشکەوتنەکانی ئەم گەل و قەوارەیەو هەرگیزیش نابنە جێگەی متمانەی کوردستان .































































